
وێنەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شێوەی نهێنی بە بەرپرسانی ئەمریکای گوتووە، کە ئەو دەخوازێت لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵیان گفتوگۆ بکات. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر و بە ئاشکرا پێچەوانەی ئەمەی گوتبوو و ڕایگەیاندبوو دەیەوێت دەست بە پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکرێت.
ڕۆژنامەی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، کە ڕاوێژکارێکی پێشکەوتووی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە بەرپرسانی ئەمریکای گوتووە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکوەزیران ”هەوڵێک بووە بۆ ڕازیکردنی بەردەنگی سیاسیی ناوخۆیی” و سوودانی خۆی ”پابەندە” بە گفتوگۆکانی تایبەت بە داهاتووی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
لەوەتەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە دەستی پێ کردووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق زیاتر کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە. هاوکات تەنیا لەم ماوەیەدا، زیاد لە 120 جار هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بە درۆن و مووشەک کراونەتە ئامانج.
ڕۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2024، ئەمریکا لە عێراق بە درۆن هێرشی کردە سەر میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران. ئەمەش لە تۆڵەی ئەو هێرشانە بوو کە میلیشیاکان کردبوویانە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا. دوای هێرشەکان، نووسینگەی سوودانی ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە، کە لە ناوەڕۆکیدا هاتووە؛ حکومەتەکەی سوودانی هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی دوولایەنە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئامادەیی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کە ئەمریکا سەرکردایەتییان دەکات.
ئەمریکا لە عێراق 2500 و لە سووریاش 900 سەربازی هەن، کە ئەرکیان ڕێگریکردنە لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش؛ ئەمەش لە ڕێگەی پێدانی ڕاوێژ و پێشکەشکردنی یارمەتی بە هێزەکانی ئەو وڵاتانە. جگە لەمە، ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە بوونی هێزەکانی لە عێراق و سووریا یارمەتیدەر دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا. سەرەڕای ئەمە، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەوڵەکانی ئیدارەی بایدن لە ڕێگریکردن لە فراوانبوونی جەنگی غەزە. لای خۆشییەوە، پێنتاگۆنیش ڕایگەیاندووە کە ئەوان لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن و هیچ پلانێکیشیان بۆ کشانەوە نییە.
پێشتریش لە کانوونی دووەمی 2020 و لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران، لە بەغدا، حکومەتی عێراقی بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەر دەکات. هەر لەم چوارچێوەیەشدا، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسایەکی بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پەسەند کرد؛ بەڵام جێبەجێ نەکرا.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




