ئاڤا نیوز
سوپای تورکیا بۆردوومانەکانی لەسەر ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی چڕکردووەتەوە و بەگوتەی قایمقامی قەزای ماوەت بەم دواییانە تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی گەورە بۆردوومان دەکات.
لێدوانی فەرمی: "بۆردوومانەکان زیاتر بە فڕۆکەی گەورە و فڕۆکەی جەنگی دەکرێت، کە ئەمە یەکێکە لە پێشهاتەکان و ژمارەی بۆردوومانەکانیش زیادی کردووە. تەنیا لە مانگی یەکدا سنووری گەڵاڵە سێ جار بۆردوومان کراوە". کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بۆردوومانەكانی توركیا، زیاتر لە 161 گوند لە سنووری پارێزگای سلێمانی چۆڵكراون و دانیشتووانەكەی ئاوارەی ناوچەكانی دیكە بوون.
ئەمەش بزانە: بوونی چەكدارانی پەكەكە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، بیانووی گەورەی سوپای توركیایە بۆ هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانە. بەگشتیی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 500 گوند چۆڵ کراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی هەنگاریا کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی هەنگاریا کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەبێت جووتیاران لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەرجەم گەنمەکانیان ڕادەست بکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە