
گەنجێک لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرچاوە: عەرەبییە
ئاڤا نیوز
لە توێژنەوەیەکی نوێدا دەرکەتووە، تەماشاکردنی کورتەڤیدیۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خێرا گۆڕینیان کاریگەری خراپی دەبێت و بێزاریی زیاتری لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، زۆر کەس لەکاتی بێزاریدا دەچنە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خۆیان بە تەماشاکردنی کورتەڤیدیۆکان سەرقاڵ دەکەن، بەڵام بێئاگان لەوەی بێزارییان زیاتر دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک لە زانکۆی تۆرۆنتۆ لەسەر هەزار و 200 بەشداربووی ئەمریکی کراوە، دەرکەوتووە گەڕان بەدوای ڤیدیۆی کورت بۆ نەهێشتنی بێزاری، مرۆڤ بێزارتر دەکات.
ئەمەش بزانە: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو بەشداربووانەی زیاتر هەستیان بە بێزاربوون کردووە، ئەو کەسانە بوون خێرا ڤیدیۆکانیان گۆڕیوە و لەسەر ڤیدیۆیەکی درێژ نەوەستاون و تاوەکو کۆتایی تەماشایان نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





