
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ
ئاڤا نیوز
نوێنەری هەرێمی كوردستان لە هێزە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت، ئەگەر یەکێتی کاردانەوەی سیاسی و سەربازی بەرامبەر چوونی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان نەبێت، مانای وایە ڕێککەوتنی لەگەڵ کردوون.
وێنە گەورەکە: جووڵەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ ناحیەی کوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان و کۆنترۆڵکردنی کێڵگەیەکی نەوت کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە. فەرماندەکانی هێزەکە دەڵێن ڕێكکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی کردووە و ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کردووە، یەکێتیش ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت دەبێت دەستبەجێ بکشێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "یەکێتی ڕاستناکات کە دەڵێت هێزەکەی حەشدی شەعبی بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەوان هاتووە، ئەگەر وایە با بچن دەریان بکەن، ئەگەر کاردانەوەی سیاسی و سەربازییان نەبێت، بەڵگەی سەلمێنەرە کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی هاتوون".
زانیاریی زیاتر: ئەو هێزەی ئەرکی پاراستنی سنووری ناحیەی کوڵەجۆی لەئەستۆیە سەر بە یەکەی 70ی یەکێتییە، عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت "بێگومان دەبێت پێشوەخت ئاگاداربووبن کە هێزەکەی حەشد بۆ ناوچەکە جووڵە دەکات".
ئەمەش بزانە: فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکانە، وەک عەبدولخاڵق تەڵعەت باسی دەکات لە جووڵەی هێزەکەی حەشدی شەعبی ئاگادار نەبوون، بۆیە ئەوەی کراوە پێشێلکارییە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوەی لەسەر بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
54 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن