
چەند پێشمەرگەیەک لە ناحیەی کوڵەجۆوە بە ئاڵای کوردستانەوە - وێنە؛ ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە هێزێکی ئەمنی بنێرێتە کوڵەجۆ بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەیانیی ئەمڕۆ حەشدی شەعبی هێزی بۆ هێنابوو.
وێنە گەورەکە: لەدوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش بەشێک لەو ناوچانەی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بوون وەک بۆشایی ئەمنی هەژمار دەکران، بەگوێرەی ڕێککەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان لیوای هاوبەش لەو ناوچانە دادەنرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا دانەنراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارە هێزێکی پێشمەرگە لەنزیکترین کاتدا لەو ناوچەیە دابنرێت کە ئەمڕۆ حەشدی شەعبی نزیکەی هەشت سەعات لێی مایەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بۆشایەی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ هەیە، دەکەوێتە نێوان میحوەری یەک و دوو، ئەکرەم ساڵح دەڵێت: ئەرکی وەزارەتی پێشمەرگەیە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 04:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی بە هەمەری سەربازی هاتنە ناحیەی کوڵەجۆ و دەستیان بەسەر بیرە نەوتی قەمەردا گرت، بەڵام دوای مانەوەی نزیکەی هەشت کاتژمێر هێزەکەی حەشدی شەعبی پاشەکشەی کرد و گەڕانەوە بۆ دیالە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانی 20 ڕۆژە بەردەوامە و 600 هەزار مەدەنی لە مەترسیدان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە





