وەزارەتی پەروەردە یەکەم هەنگاو بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 2024-08-26

دوێنی یەکشەممە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای وردبینی ناوی وانەبێژان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری بە گرێبەستکردنی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، خوێندنی کوردی لە کەرکووک) دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسراوەکە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە و داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەڵێت، لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوتان بۆ دەنێرین، وردبینی لە ناوەکان بکەن و هیچ کەموکوڕیەک نەبێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە تەنیا حەوت ڕۆژی داناوە بۆ ئەوەی لیستەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەت بگەڕێننەوە و ڕۆژی 05-09-2024، وەک دوایین وادە بۆ گەڕاندنەوەی لیستەکان دیارکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ سەرۆکوەزیران بارزانی بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان کۆبووەوە و بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی بڕیاردان لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگی دوادەخات
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
هیندستان دەست بەسەر سێ کەشتیی گواستنەوەی نەوتدا دەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ 10ـەمین گەشتی زانستیی تورکیا بۆ جەمسەری باشوور
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پێشبینییە فەلەکییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانی 20 ڕۆژە بەردەوامە و 600 هەزار مەدەنی لە مەترسیدان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ڕاپرسی دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاڤا بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە




