
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەسەر زۆربوونی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی "دوبەی" ن لە هەرێمی کوردستان، هاتووچۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ ڕوونکردنەوە دەدەن.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی وڵاتی ئیماراتن لە هەولێر بە بەراورد بە پێشتر زۆربوون.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو کەسانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە)ی دوبەیان هەیە و ئۆتۆمبێلی ژمارە دوبەی دەهێننە هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەیەکی کاتییە و دەبێت دواتر بیگەڕێننەوە ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی هەرێمی کوردستان بە ئۆتۆمبێلی دوبەی نادرێت، ئەو کەسەی لەسنوور ئۆتۆمبێلەکەی بەناوی خۆی داخڵ کردووە پێویستە لای خۆی بێت، ئەگەر هەر کەسێکی دیکە ئۆتۆمبێلەکە لێبخوڕێت، ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت. عەقید هێمن ئەمین ئەمەشی گوت.
لە لایەکی دیکەوە: جەوهەر مەحموود، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی ڕێنمایی گومرگی وەزارەتی دارایی خاڵی 19 بەشی پێنجەم ژمارە حەوتی ساڵی 2020، هاووڵاتی عێراقی ئۆتۆمبێلی وڵاتێکی دیکە بهێنێت و بیەوێت لێرە تۆماری بکات، ئەوا هەموو مەرجەکانی داخڵبوونی ئۆتۆمبێلی لەسەر تۆمار دەکرێت، دەبێت لەو وڵاتە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی سڕابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاونیشتمانیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە داخستنی دوو فەرمانگە ئاگادار دەكرێنەوە





