عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ زیاتر لە چوار هەزار خاوەن بڕوانامەی ماستەر دەرکرد
- عێراق
- 2024-08-26

ژمارەیەک خوێندکاری عیراقی لە هۆڵەندا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ زیاتر لە چوار هەزار خاوەن بڕوانامەی ماستەر لەسەر میلاکی وەزارەتەکەی دەرکرد.
وێنە گەورەکە: دامەزراندن لە عێراق لەسەر ئاستی وەزارەتە جیا جیاکان بەردەوامە، ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە لە عێراق هەفتانە فەرمانی دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوو لەسەر میلاکی وەزارەت و پارێزگاکان دەردەکات، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە 29 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتەکە ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە بڕیار و یاسا کارپێکراوەکان نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بە دامەزراندنی چوار هەزار و 129 خاوەن بڕوانامەی ماستەر لەسەر میلاکی وەزارەتەکە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە بانگهێشتی ئەو کەسانە دەکات کە ناویان بڵاوکراوەتەوە بۆ سەردانیکردنی ناوەندەکانی ڕاوێژکاری لە زانکۆکان، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دامەزراندنە تەنیا ئەو کەسانە لێی سوودمەندن، کە خەڵکی پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، جا لە هەر زانکۆیەکی عێراق و کوردستان بڕوانامەکەیان بەدەست هێنابێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






