دوای دامەزراندنی وانەبێژان یەکێتی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکوەزیران بارزانی
- کوردستان
- 2024-08-27
کۆبوونەوەی وانەبێژان لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری پەروەردە
ئاڤا نیوز
بڕیاری بەگرێبەستکردنی 38 هەزار وانەبێژ لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی، بووەتەوە هۆی ئەوەی بەشێکی میدیاکانی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هێرشبکەنە سەر هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 25-08-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا بکرێن بە گرێبەست، بەمەیش وانەبێژان لە کۆمەڵێک بڕیار سوودمەند دەبن.
هۆکارە زانراوەکان: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دوای دەرکردنی بڕیارەکە، میدیا فەرمی و سێبەرەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هێرشدەکەنە سەر هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی و لە ئێستاوە گڕی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیان گەرم کردووە، لە کاتێکدا هاوبەشن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ژمارەیەک پۆستی باڵایان هەیە، لەوانە جێگری سەرۆکوەزیران.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو بڕیارەی سەرۆکوەیزیرانی هەرێمی کوردستان جۆرێک لە دڵنیایی بەئایندەی وانەبێژان دەدات، لە بەرامبەردا ئەو هێرشکردنە جۆرێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، کە بەشێکی لایەنەکان لەبری زەمینەسازی بۆ ئەو هەنگاوە، دژی دەوەستنەوە و کاردانەوەی نەرێنیان بەرامبەر ئەو بڕیارە هەیە."
لەلایەکی دیکەوە: مزیر سدیق، نوێنەری وانەبێژان لە ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرسام بووم بە دژایەتی ئەو لایەنە بۆ بڕیارێک کە وەک جەژنێک وایە بۆ وانەبێژان و خێزانەکانیان، تێناگەم چۆن دژایەتی بڕیارێک دەکرێت کە لە بەرژەوەندی خەڵکە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10) ساڵی 2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕگەی 13، کە بەرکارە لە ھەرێمی کوردستان و کاری پێدەکرێت مافەکانی فەرمانبەری گرێبەست دیاری كراوه بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی بۆ ماوەی (30)سی ڕۆژ لە ساڵێکدا.
2. وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشیی بۆ ماوەی (8) هەشت ڕۆژ لە ساڵێکدا و لەحاڵەتی پێویست بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکیی پەسەند کراو بۆ ماوەی (15) پانزە ڕۆژ لە سالێکدا.
3. مۆڵەتی لە دایکبوون بۆ ماوەی (21) بیست و یەک ڕۆژ بەمووچە.
4. مۆڵەتی دوای لە دایکبوون بۆ ماوەی (51) پەنجاو یەک ڕۆژ بەمووچەوە.
5. پاش کۆتایی هاتنی مۆڵەتی لە دایکبوون، دەکرێت ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی دوو مانگ مۆڵەتی نیوه مووچەی پێبدرێت.
6. وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ماوەی یەک مانگ لەساڵێکدا.
7. ھەڵگری بروانامەی بکالۆریۆسی مووچەی مانگانەیان 500 هەزار دینار دەبێت.
8. ھەڵگری بروانامەی دبلۆم مووچەی مانگانەکەی 400 هەزار دینارە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





