
بەشێک لەو ئێسکەپەیکەرەی دۆزراوەتەوە. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شوێنەوارناسانی زانکۆی ئایۆوا، بۆ یەکەمجار ئێسکەپەیکەری ماستۆدۆنێکیان دۆزییەوە کە یەکێکە لەو شیردەرانەی نزیکەی 3.5 ملیۆن ساڵ لەمەبەر لەسەر زەوی ژیاون.
وێنە گەورەکە: رۆژی 26 -8-2024 تیمێکی زانایانی شوێنەوارناسی زانکۆی ئایۆوا، ئەنجامەکانی کنە و پشکنینی خۆیان بڵاوکردەوە کە دۆزینەوەی 20 پارچەی ئێسکەپەیکەری ماستۆدۆنێکە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەو ئاژەڵە زەبەلاحە لەلایەن مرۆڤە کۆنەکانەوە لەناوبراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2022 هاووڵاتییەکی ویلایەتی واین بە تەنیشتی کانییەک دەڕۆیشت، لەناکاو بەشێک لە ئێسکەپەیکەرێکی زەبەلاح دەبینێت کە لە زەوییەکە چەقی بوو، یەکسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جۆن دۆرشوک، بەڕێوەبەری تیمی لێکۆڵینەوە و شوێنەوارناس لە زانکۆی ئایۆوا دەڵێت: هیوادارین بەڵگەی کارلێکی مرۆڤ لەگەڵ ئەم بوونەوەرەدا بدۆزینەوە، وەکو دۆزینەوەی جێگەی تیر و چەقۆی سەرەتایی کە بۆ کوشتن و کەوڵکردنی ئاژەڵەکە بەکارهێنراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەوە مۆدێرنەکانی ماستۆدۆن لە ناوچەکانی ئاسیا و ئەفریقا ژیاون، جۆرێکن لە شیردەری مامۆس و شێوەی جەستەیان لە فیل دەچێت، بەڵام قەبارەیان گەورەترە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم




