
هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری چیای ئاوەگرد
ئاڤا نیوز
چەندین کاتژمێرە لە چیای ئاوەگرد لە سنووری کۆیە ئاگر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 31-8-2024، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە چیای ئاوەگردی سنووری قەزای کۆیە کەوتەوە و تاوەکو ئێستا سەدان دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن مستەفا، ئەنجوومەنی گوندی سماقولی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بە هاوبەشی لەگەڵ 100 کەسی گوندەکە توانراوە ڕەز و باخەکانمان بپارێزین، بەڵام ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ سەر چیای ئاوەگرد و بەرەو گوندی نازەنین دەچێت".
خاڵی نەرێنی: میکائیل ساڵح، کارمەندی بنکەی بەرگریی شارستانی سماقولی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاگر لە لووتکەی چیای ئاوەگرد بەردەوامە، بەهۆی زۆری مین و سەختی ناوچەکەش ناتوانرێت بە ئاسانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمەش بزانە: چیای ئاوەگرد دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەولێر، دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی جەلی و نازەنین و سماقوڵی و ئەمساڵدا ئەمە جاری دووەمە ئاگر لەو ناوچەیە بکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە





