
مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیێنێ، بۆ ئەوەی گەشەی ئابووری لە 4٪ـەوە بۆ 8٪ بەرز بکاتەوە، پێویستی بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی دەرەکی هەیە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتە جیاوازە بازرگانی و داراییەکانی ئێران، ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووریی جیددی بووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە بەڵێنەکانی پزیشکیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵات بوو لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ لابردنی سزاکان لە سەر ئێران.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، چارەسەری کێشەی ئابووریی وڵات پەیوەندیی بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لەگەڵ جیهانی دەرەوە، دراوسێکان و ئیرانیانی دەرەوەی وڵات هەیە.
ئەوەش بزانە: پزیشکیان بەپێویستی دەزانێت جیاوازییە ناوخۆییەکانیان، کێشەکانیان لەگەڵ دراوسێکان و جیهان چارەسەر بکەن و هەرچۆنێک بێت ئابووری پەیوەندیی بە کاروبارەی دەرەکییەوە هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




