
دیمەنێک لە مەیدانی تەحریری بەغدا
ئاڤا نیوز
ڕاگەیاندنی پشوو لە کاتژمێر یەکی شەو بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پەیامبەری ئیسلام لە بەغدا ڕەخنەی تووندی جەماوەری لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوو پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە 2-9-2024 بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی پەیامبەری ئیسلام لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی خۆجێیی پشووی فەرمییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پشتبەستن بە دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەبدولموتەڵیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا ئەمڕۆ دووشەممەی کردە پشووی فەرمی، پشووەکە سەرجەم بەشەکانی سەر بە حکومەتی خۆجێیی لە بەغدا دەگرێتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕاگەیاندنی پشووەکە لە کاتژمێر یەکی شەو بێ کاردانەوە نەبوو، هاووڵاتیانی پارێزگاکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسوڕمانی خۆیان لەو بڕیارە پیشاندا، چونکە ڕاگەیاندنی پشووەکە لەکاتێکدابوو بەشی زۆری فەرمانبەران و ئەو هاووڵاتیانەی کاریان لە فەرمانگەکان هەبوو، خەوتبوون.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیانوایە دەبوو بۆ بۆنەیەکی وای ئایینی کە ڕۆژەکە دیارە، زووتر بڕیاردرابا و ڕاگەیێنرابووایە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






