
سوپای تورکیا، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 35 گەریلای پەکەکە و شەڕڤانی یەپەگە لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی مەتین، زاپ، گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس لە هەرێمی کوردستان و، بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا 27 گەریلای پەکەکەیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کوشتوون.
لەلایەکی دیکەوە: وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناوچەی فوراتی ڕۆژئاوای کوردستان هەشت شەڕڤانی یەپەگە کوژراون.
بۆچوونی بەرامبەر: هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە نێوان 3 تا 5 ـی ئەم مانگە 17 چالاکییان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کورسستان دژی سوپای تورکیا کردوون و فەرماندەیەک و سێ سەربازی تورکیا کوژراون.
باکگراوند: ماوەی 46 ساڵە تورکیا و پەکەک لەشەڕدان، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ماوەی هەفتەیەکدا 40 گەریلای پەکەکە کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوانی پەکەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە هەزار و 868 گەریلا، بەڵام پەکەکە ئەم ژمارەیەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران 12 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکرن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان بۆ پزیشکیان: پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەم شەڕە بهێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ڕەتیدەکاتەوە مۆساد لە ئێرانەوە دزەی کردبێتە وڵاتەکەی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پەیامێک ئاراستەی ئێران و ئیسرائیل دەکات