
ئاڵای کوردستان و ئاڵای فەرەنسا
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەبەرهێنەرانی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکەن و لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: شاندەکە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزیری کشتوکاڵ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ 60 وەبەرهێنەری کورد لە بوارە جیاوازەکان پێکهاتووە، لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
زانیاریی تایبەت: ئامانج لە سەردانی شاندەکە واژۆکردنی لێکتێگەیشتنە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، هاوکات هێنانی وەبەرهێنەرانی فەرەنسی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی 22-09-2024 شاندەکە بگاتە فەرەنسا و ڕۆژی دواتر دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت