پارتی: سووننەکان بەربژێرێکی چاوەڕواننەکراویان بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت
- هەواڵ
- 2024-01-11

هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر شوێنگرەوەی حەلبووسی دەدات؛ تاوەکو ئێستا سووننەکان لەسەر دیاریکردنی بەربژێریک یەکلایی نەبوونەتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت "سوپرایزێک لە ڕێگەیە".
ڕۆژی شەممە 13-01-2024، کاتژمێر 3ـی دوانیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە کۆدەبێتەوە.
لە دوورەوە: دوای تێپەڕینی نزیکەی دوو مانگ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە، دواجار وادەیەک بۆ دیاریکردنی شوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی بڵاوکرایەوە و بڕیارە لەدوای رۆژی شەممەی داهاتووەوە، کەسێکی نوێ لە شوێنەکەی حەلبووسی دابنیشێت.
"سوننەکان سوپرایزیان دەبێت"
وێڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا سووننەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک یەکلایی نەبوونەتەوە، بەڵام چەند ناوێک ئاشکرابوون کە خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید دەکەن، ئەمە گوتەی د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ ئاڤامیدیا. گوتیشی "بە دڵنیاییەوە سووننەکان سوپرایزیان لەبارەی دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە."
"هەریەک لە سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، زیاد جەنابی، شەعلان کەریم و عەبدولکەریم عەبتان بەشێکن لەو ناوانەی بەربژێرن بۆ سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڤیان سەبری وای بە ئاڤا میدیا گوت.
بەپێی ماددەی 12ـی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نابێت لە یەک دانیشتن زیاتر بەبێ سەرۆکی ئەنجوومەن بەرێوەببات، بەڵام تەنها بۆ کارێکی تایبەت و پێویست، دانیشتنی نائاسایی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێکھاتەی سوننە بووە، دوایین کەس کە لە پشکی سووننەکان ئەو پۆستەی وەرگرتووە محەممەد حەلبووسی بوو کە لە 9-1-2022، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژاردرا. تاوەکو رۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەندامێتیی حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




