هەڵسوکەوتەکانی بووکی شاهانەی بەریتانیا هەرا دەنێتەوە

شەیری بکە لە:
هەڵسوکەوتەکانی بووکی شاهانەی بەریتانیا هەرا دەنێتەوە

هاری، شازادەی بەریتانیا و خێزانەکەی، مێگان مارکل.و ێنە؛ بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

مێگان مارکل، بووکی شاهانەی بەریتانیا و خێزانی شازادە هاری, بەهۆی هەڵسوکەوتە نامۆ و خراپەکانی لەگەڵ کارمەندەکانی دەوروبەری، ڕەخنەی توندی ئاراستە دەکرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی هۆلیوود ڕیپۆرتەر بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە تایبەتییەکانی بڵاویکردەوە:  "هەمووان لە مێگان دەترسن، ئەو خەڵک کەم دەکاتەوە، و ئامۆژگاریی قبوڵ ناکات، هەردووکیان [ هاری و مێگان] بڕیاردەری خراپن و ڕای خۆیان زۆر دەگۆڕن". 

 

زانیاریی زیاتر: شازادە هاری ڕۆژی یەکشەممە یادی لە دایکبوونی دەکاتەوە. ئەمە لەکاتێکدا شاژنی کۆچککردووی بەریتانیا بڕی 8.5 ملیۆن دۆلاری وەک میرات بۆ هاری بەجێهێشتووە. 


ئەمەش بزانە: بەهۆی هەڵسوکەوتە خراپەکانی ئەم دوو هاوسەرە، زۆربەی کارمەندەکانیان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە. سەرۆکی ستافەکەی تەنیا سێ مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی دەستی لە کارکێشایەوە.

 

باکگراوند: مێگان و هاری ساڵی 2018 هاوسەرگیریان کردووە، دوو منداڵیان هەیە بەناوەکانی ئارچی و لیلیبێت. هاری و مێگان لە مانگی یەکی ساڵی 2020 کۆشکی شاهانەی بەریتانیانیان جێهێشت و ئێستا لە ئەمریکا دەژین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ