کۆمیسیۆن دەستبەکاربوونی دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گۆڕان پەسند دەکات
- کوردستان
- 20 ئەیلوول

دیمەنی بریکارنامەی عومەری سەید عەلی بۆ دانا ئەحمەد مەجید، تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای كۆمسیۆن، عومەری سەید عەلی، بریكارنامەیەكی گشتیی بۆ دانا ئەحمەد مەجید دەكات، هەموو دەسەڵاتەكانی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانی ڕادەست دەكات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 18ی ئەم مانگە ئاڤا نیوز وەک یەكەم میدیای كوردی بڵاوی كردەوە کە بەبێ هەڵبژاردن، بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمە لەکاتێکدایە عومەری سەید عەلی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە دەسەڵاتی بڕیاردانی نەماوە و دەبوو دوای هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی و جفاتی نیشتمانی، خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردرابووایە و بە دەنگدان ڕێکخەری گشتی دانرابا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 11-9-2024، بزووتنەوەی گۆڕان نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری حیزب و ڕێكسختنە سیاسییەكان لە كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە و تیایدا داوا دەكات كۆمسیۆن دانا ئەحمەد مەجید بە فەرمی وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شوێنی عومەر سەید عەلی بناسێنێت.
قووڵتر: ڕۆژی 18-9-2024 بەڕێوەبەرایەتییەكەی كۆمسیۆن بە نووسراوی فەرمی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، لارییان نییە لەسەر داواكاریی بزووتنەوەكە، بەڵام مەرجیان بۆ پەسەندكردنی ئەوەیە عومەر سەید عەلی بریكارنامەیەكی گشتی بۆ دانا ئەحمەد مەجید بكات.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 19-9-2024، عومەر سەید عەلی لە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی /2، بریكارنامەیەكی گشتیی بۆ دانا ئەحمەد مەجید كردووە و تیایدا بە وردی ئاماژە دراوە بە ئەوەی كە ڕەزامەندە لەسەر ئەوەی لەمەودوا دانا ئەحمەد مەجید هەموو دەسەڵاتەكانی پێشووتری ئەوی وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پێبدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتریش ئاڤا نیوز ئاشكرای كردبوو دانا ئەحمەد مەجید بەهێزترین بەربژێرە بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان و کۆدەنگیش لەوبارەیەوە لەنێو بزووتنەوەکە هەیە، ئەوكات دانا ئەحمەد مەجید بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ڕاستە گۆڕان دەیانەوێت ببم بە ڕێکخەری گشتی و هەموو لایەک ڕازین و خۆشم ڕازیم، بەڵام پێویست دەکات هەندێک ڕێککار بگیرێنەبەر".
باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی ئەنجامدا و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد، لە هەنگاوی دووەمدا ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران، بڕیار بوو ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێو بزووتنەوەکە بۆ دوای هەڵبژاردن دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکەی لەتیف ڕەشید و سوودانی دوادەخات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان