
دادگای فیدراڵی عێرق.. سەرچاوە AA
ئاڤا نیوز
بۆ جاری دەیەم دانیشتنی دادگەی فیدڕاڵيی عێراق تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان. یەکلایی نەبوونەوەی ئەم پرسە، بڕیاردان بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دواخستووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-02-2024، دادگەی باڵای فیدڕاڵيی عێراق، سكاڵایەکی دواخست کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی لە پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە، تایبەتە بە هەڵوەشانەوەی ماددەکانی (1، 9، 15، 22 و 36) لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: یەکلایی نەبوونەوەی ئەم پرسە، بڕیاردان بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دواخستووە، کە دوایین وادە 25-02-2024 بۆ ئەو پڕۆسەیە دیاریکرا، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئاماژەی بەوەدا کە ناتوانن لەو ڕێککەوتە سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکەن.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی 13-02-2024 نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکایەتیی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، داوای لە سەرۆکایەتیی دادگەکە کردووە، ئهگەر 18ـی ئەم مانگە دادگەی فیدراڵی بابەتی سکاڵاکەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخات، کاری ڕژد بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی بۆ پرسی ههڵبژاردن بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 خولەک لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە





