
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، لۆگۆی کۆمیسیۆن و ئاڵای حیزبەکان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر لەپێناو دروستنەبوونی کێشە و بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی مەدەنیاننە 13 بڕیار بۆ حیزب و بەربژێران دەردەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 22-9-2024، لەبارەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆبووەوە. بڕیارە ئەم هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و 20ی مانگی داهاتووش هەڵبژاردن بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەى ئەمنیى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه، بە ئامانجى فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ جیاوازى و، پارێزگاریكردن له بەربژێران و پاراستنى ئارامى و پاك ڕاگرتنى شار و به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى دیاریكراوى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوویى، 13 بڕیاریان دەرکردوون.
یه‌كه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت، كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاووڵاتییان.
دووه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه‌دراوه، به ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه یان غه‌ره) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى قوم، لم، چیمەنتۆ بۆ ڕاگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوارڕیان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومییه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. بدرێت.
پێنجه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كان و شوێنە کولتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبوواسرێت.
شه‌شه‌م/ نابێت پارك و باخچه گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێن.
حه‌وته‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه و دروشمى کاندیدان له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م/ له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نابێت ئۆتۆمبێلى (میرى) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگهپێدار نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هێماکانى هاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبوواسرێت.
ده‌یه‌م/ له‌هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م/ له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن بکرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن، له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
سێزدەیەم/ هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگەشەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و کاردانەوەى یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق شانەیەکی حیزبی بەعس لە 14 پارێزگا هەڵدەوەشێنێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد سەباح: سوودانی بەڵێنی داوە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیه‌ی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
20 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
11 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بوونی عەرەب و تورکمان لە لیستی پارتی، هێزی پارتی دەپارێزێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ لایەنەکان: پارتی بە ئێوە ناشکێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی چەند پەیامێك بۆ لایەنەکانی عێراق دەنێرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات