
ئاڤا دیجیتاڵ
لە 17-10-2023 تاوەکو ئێستا، گرووپێکی چەکداری شیعە بەناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بەردەوام بەرپرسیاریێتیی خۆیان لە سەرجەم هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی هەریر، لەئەستۆ گرتووە.
هێرشه‌كان ته‌نیا ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی هەریر نەکراون، به‌ڵكو شوێنی نیشته‌جێبوون و باره‌گا گرنگه‌كانیشی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێککەوتی 11-01-2024، فوئاد حوسێن، وه‌زیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: لەم مانگانه‌ی دواییدا، نزیكه‌ی 141 هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه.
"هێرش بۆسه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان به‌واتای پێشێلكردنی دۆخی ئه‌منیی عێراق دێت".
: ململانێی ئه‌مریكا و ئێران لە عێراق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردووەتەوە، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ململانێی ئه‌مریكا و ئێران نین بۆ نێو گۆڕه‌پانی عێراق، چونكه ئێمه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین.
"بوونی مۆساد له بنكه‌ی هه‌ریر ڕاست نییە".
بەردەوامی هێرشەکان
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-1-2024، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر نزیکەی 18:50 شەو درۆنێک، کە لەلایەن "میلیشیا لە یاسادەرچووەکان"ـەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، خرایە خوارەوە، گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بەرپرسیارێتیی هێرشە درۆنییەکەی لەئەستۆ گرت
ناردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی بۆ هه‌ولێر
"دەرئه‌نجام هه‌ر هێرشێك ببێته هۆی ناسه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیی هه‌ولێر له به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌كه نییه، هه‌ولێر چاوی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره و ئومێدی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه، ناوه‌ندێكی گرنگیی ئاڵوگۆڕی دراو و جوڵه‌ی بازرگانیی جیهانه،"چاومان له‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی بۆ هه‌ولێر" ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر بۆ ئاڤا میدیا وای گوت.
دەسپێکی هێرشەکان
یەکەم هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023 بوو، کە بە درۆن هێرشیان کردە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیه‌ی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات