
سەرۆک بارزانی و بالیۆزی هۆڵەندا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كۆدەبنەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی دووشەممە 23-9-2024 لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و رولیوڤ ڤان ئیس، كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لەبارەی كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند: باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەركردایەتیكردنی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هەروەها ئاماژەی بە بەرەوپێشوەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان کرد لە بوارە جیاجیاكان دا.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا كونسوڵی هۆڵەندا خۆشحاڵیی خۆی ڕاگەیاند بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو و هیواشی خواست ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەهێزبوونی دامەزراوەكان و سەقامگیریی زیاتر لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش بزانە: لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دەرەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، هەروەها بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو




