
ئەو بەربەستە کۆنکرێتیانەی لەبەردەم دەرگای گردی زەرگەتە دانراون
ئاڤا نیوز
چیا نەوشیروان مستەفا بەربەستی کۆنکرێتی لەبەردەم دەرگای سەرەکی گردی زەرگەتە لە سلێمانی کە بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی تێدایە، دادەنێت.
وێنە گەروەکە: بڕیار بوو ڕۆژی شەممە 28-9-2024 مەڕاسیمی تایبەت بۆ ماڵئاوایی لە عومەر سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕێکبخرێت و دواتر دانا ئەحمەد مەجید، وەک ڕێکخەری نوێی گشتیی گۆڕان دەستبەکار بێت، بەڵام کوڕانی نەوشیروان مستەفا ناڕازین و لە ڕێگەی دانانی بەربەستی کۆنکرێتییەوە ڕێگەیان نەدا هیچ مەڕاسیمێک لە گردی زەرگەتە بکرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: چیا نەوشیروان مستەفا هێزی بۆ گردی زەرگەتە جوڵاندووە و دەرگای سەرەکی گردەکەی داخستووە، لەئێستادا هێزێکی زۆر لە نزیک گردەکە بڵاوەی پێکراوە و هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لە شوێنەکە نزیک بێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ڕووداوەکە کوڕانی نەوشیروان مستەفا ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەوان پشتیووانی تەواو لە دەستووری ناوخۆی و جڤاتەکان دەکەن، بۆیە لەسەر داوای زۆرینەی ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتیمانی وەک بەرزترین دامەزراوەی بڕیاردان لە بزووتنەوەی گۆڕاندا و بۆ بەرگرتن لە دروستبوونی هەر گرژیەک لەنزیک ئارامگای باوکمانەوە، پێمانباشە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گردی زەرگەتە دەوامی تێدا نەبێت هەتا باردودۆخەکە هێور ئەبێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو



