ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەکات، یەکەم شوێن ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە زەوی لێ دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا ڕایگەیاند: بەهۆی زوو تەواو بوونی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە دوو هەفتەی داهاتوودا یەکەمجار لەوێ دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکەین، ئەو فەرمانبەرانەی هەشت ساڵ خزمەتیان تێپەڕاندووە وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە و ئەوانەشی لە ڕابردوودا بڕیاری وەرگرتنی زەوییان هەبووە ئەمجارە زەوی وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەشکرد: ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێن بەهاکەیان گونجاو و باشە و بەزووترین کات خزمەتگوزارییان پێ دەگەیێنرێت، دابەشکردنی زەوی هەموو شارەکان و قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماستەرپلانی هەڵەبجە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوە کرد: کۆمپانیایەکی گەورەی لوبنانی بە بڕی یەک ملیار دینار ماستەرپلانی هەڵەبجەیان داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا 78 پڕۆژە بە گوژمەی 51 ملیار دینار بۆ هەڵەبجە جێبەجێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساسان عەونی، لەبارەی تەواوکردنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی دەڵێت: سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی فەرمانی دەرکردووە هەموو ئاسانکارییەک بکرێت بۆ تەواوکردنی ئەو شەقامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشی هەرە زۆری کارەکانی تەواودەکرێت و بەڕووی هاونیشتمانیان دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
23 خولەک لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک ڕادەگرێت





