مەسرور بارزانی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه و دەمانخاتە سەر دووڕیانێک
- کوردستان
- 2024-09-28
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ت و چاره‌نووسسازه و ئایینده‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێوه به‌ندە. جەختیشی کردەوە، دەبێت دەنگدەران ئەوەیان لەبیربێت کە لایه‌ن هەیە لە كوردستان په‌نای بردووه‌ته به‌ر تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بپارێزێت.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکار، وەبەرهێنەر، بازرگانان و ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر کۆبووەوە و گوتارێكی سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەی کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە گوتارەکەی باسی لە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردن کرد و گوتی: "هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌ر هه‌موومان ده‌بێت، هی ئێوه و هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. ڕاسته كه ده‌گوترێت هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك چاره‌نووسازه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌ت چاره‌نووسازه، چونكه ئایینده‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێوه به‌نده."
دامەزراندنی پارتی بۆ؟ مەسروربارزانی لە قسەکانیدا بەبیری هێناوەیە کە هۆکاری پشت دامەزراندنی پارتی بۆ ئه‌وه بووه، به‌رگری له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستان بكات، بۆ ئه‌وه بووه چه‌ترێك دروست بكات هه‌موو پێكهاته‌كان به هه‌موو ئایین و پێكهاته جیاوازه‌كانه‌وه له‌ژێر چه‌تری پارتی جێگه‌یان ببێته‌وه. داواشی لە ئامادەبووان کرد پێداچوونهیهك به ڕابردووی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن و بزانن هۆكاری دروستبوونی ئه‌و ڕێكخراوه سیاسییانه و ئه‌و حیزبه سیاسییانه چی بووه؟
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بە مێژووی هەڵوێستی ڕکابەرەکانی پارتی کرد لەدوای دامەزراندنی به‌ره‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستان کرد و گوتی: "ئه‌و ململانێ سیاسییه عه‌سكه‌رییه كه پێشتر هه‌بووه، تاوەكو ئێستا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێستا جۆره‌كه‌ی گۆڕاوه. ئێستا له‌بری ئه‌وه‌ی به شه‌ڕ و له جه‌بهه و به شێوازی تر ململانێ بكرێت، له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و به شێوازی دیموكراتی ئه‌و ململانێیه ده‌كرێت، خۆزگه هه‌ر وایش بووایه، خۆزگه ململانێیه‌كی سیاسیی بووایه، خۆزگه له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئێمه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بووباینهوە و هه‌ر كه‌سێك به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای خه‌ڵكی وه‌رگرتووه، بیتوانیبایه حوكمڕانی بكات".
خاڵی نەرێنی: بە جەختکردنەوە لەوەی "بەداخەوە لایه‌نی تر هه‌بوون له كوردستان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی كوردستان و بۆ لاوازتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بپارێزن"، گوتیشی "هەوڵیانداوە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لاواز و پێشێل بکرێت، مافەکانی خەڵکی کوردستان ڕادەستی دەسەڵاتی فیدراڵی لە بەغدا بکرێت، مووچە و بودجە ڕابگیرێت، دابەشی و جیاکاری لە کوردستان دروست ببێت. شکۆی پێشمەرگە بشکێت و خاکی هەرێمی کوردستان ڕادەست بکرێت، لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان ئامادەبوون ئەم قەوارەیە تەواو تێک بدەن".
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەسرور بارزانی ئاماژەی بە دروشمی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کرد و گوتی: ئەگەر سەیری دروشمەکانیان بکەین زۆر بە ڕاشکاوی تەعبیرێکی زۆر ڕاستگۆیانە لە کردارەکانیان دەکەن و دەڵێن "ڕایدەگرین"، "ئیتر بەسە تێکی دەدەین"، نایهێڵین"، "دەیوەستێنین"، ئەم جۆرە دروشمانە هەمووی دروشمی تێکدان و وێرانکاری و تاریکی و وەستاندنن، نەمبینی یەکێک باسی ئایندە و ئومێد بکات، یان باسی پێکەوەژیان و سەرکەوتن بکات، یان باسی باشترکردنی دۆخی خەڵکی کوردستان بکات، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو



