لەکاتی گەیشتنەوەی نەتانیاهۆ هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی تەلئەڤیڤ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-28

فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل - میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
لەکاتی گەیشتنی نەتانیاهۆ بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەڤیڤ، حووسییەکان مووشەکێکی بالیستیکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لەکاتی گەیشتنەوەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ زیانێکی گیان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هێرشەکە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە، لەگەڵ گەیشتنەوەی بە تەلئەڤیڤ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و باسی لە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا کرد.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ دووپاتی کردەوە، هەرچەندە ئەرکەکانیان تەواو نەبوون بەڵام کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دەگۆڕێت.
باکگراوند: بنیامین نەتانیاهۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەگرتووەکان بە سەردانێک لە ئەمریکا بوو، هەر لە ئەمریکاش سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات






