
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتەی مەسیحی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی دڵنیایی بە مەسیحییەکان دەدات کە هەمیشە لە سایەی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە: پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بەتایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.
مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە "جێی شانازییە پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بەتایبەتی مەسیحییەکان بووە، لە سایەی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: لایەنە مەسیحییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕیوە، کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بوون و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات