
دەوریەیەکی سوپای ئوردن لەسەر سنووری سووریا. (AFP)
ئاڤا نیوز
سوپای ئوردن کوشتنی پێنج قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر و بریندارکردنی چواری تری ڕاگەیاند، لەکاتێکدا ویستوویانە لە سووریاوە ماددەی هۆشبەر ببەنە وڵاتەکەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تۆڕێکی قاچاخچی هەوڵیان داوە ماددەی هۆشبەر لە سووریاوە بۆ ئوردن بگوازنەوە، بەڵام ئاشكرابوونە و کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ئوردن.
وێنە گەورەکە: سنووری نێوان ئوردن و سووریا ئێستا زۆر مەترسیدار بووە و ئوردن بووەتە ڕێڕەو بۆ وڵاتانی کەنداو، چەندین جۆری قاچاخچێتی تێدا دەکرێت و یەکێک لە باوترینیان ماددەی هۆشبەرە بەتایبەت کاپتاگۆن. حکومەتی ئوردنیش هۆشداری داوە "بە مشتی ئاسنین" بەرەوڕووی هەر کەسێک دەبێتەوە کە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە بخاتە مەترسییەوە.
لێدوانی فەرمی: سوپای ئوردن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە بە کوشتنی پێنج قاچاخچی و برینداربوونی چواری تر و دەستگرتن بەسەر بڕی زۆری ماددەی هۆشبەردا کۆتایی هات".
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ ئوردن بۆ تاوتوێکردنی ڕێگرتن لە گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر کۆبوونەوەیەکی بۆ وەزیرەکانی ناوخۆی سووریا و عێراق و لوبنان و ئوردن ڕێکخست، هەموو لایەنەکان ڕێککەوتن پەیوەندیی هاوبەشیان هەبێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە بارەی ئەم جۆرە بازرگانییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات





