بەرەی گەل: لەم هەفتەیە بۆچوونمان لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت ڕوون دەبێتەوە
- هەواڵ
- 22 تشرینی دووەم

لۆگۆی بەرەی گەل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەرەی گەل بۆچوونی بەرامبەر بەشداریکردن لە کابینەی نوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرێنییە، بڕیارە ئەم هەفتەیە سەردانی لاهوور شێخ جەنگی بکەن لە زیندان و بۆچوونیان یەکلایی بكەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای نەوەی نوێ، بەرەی گەل، یەکێکە لەو لایەنانەی گفتوگۆ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت دەکات، چاوەڕێی بۆچوونی سەرۆکی بەرەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی بەتەواوەتی خۆیان لەسەر بەشداریکردن یان نەکردن یەکلایی بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، لەبەرەی گەل بە ئاڤای گوت: لەم هەفتەیە سەردانی لاهوور شێخ جەنگی دەکەم لە زیندان و بۆچوونی بەرەکە لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت ڕوون دەبێتەوە، خۆم پێم باشە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەت بکەین.
بەرەی گەل لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 34 هەزار دەنگی بەدەستهێنا و دوو کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد. لەلایەکی دیکەوە ماوەی سێ مانگە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ژمارەیەک لە پاسەوان و کارگوزارەکانی ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە دەستگیرکراون، تاوەکوو ئێستا دادگایی نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






