
دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی گۆڕان
ئاڤا نیوز
دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، هیواخوازین بزووتنەوەی گۆڕان بگەڕێنینەوە پێگەی شایستەی خۆی. ڕاشیگەیاند لە قۆناغی داهاتوو بزووتنەوەی گۆڕان دەبێتەوە ئۆپۆزیسیۆن.
وێنە گەورەكە: دوای دەستنیشانکردنی دانا ئەحمەد مەجید، وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ڕەتکردنەوەی لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفاوە، كاتژمێر (8:00)ـی ئەمشەو دووشەممە 30-09-2024، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی گۆڕان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و هەڵوێستی بزووتنەوەی لەمەڕ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و حكومەت ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: بەشداریكردنمان لە حكومەت بە ئەزموونێكی ناسەركەوتوو لە قەڵەم دەدەین، ئەو هەڵە و كەموكوڕییانەی كە هەمانبووە بووەتە هۆی دڵساردیی دەنگدەرانمان، بۆیە داوای لێبووردن دەكەین و بەڵێن دەدەین لاپەڕەیەكی نوێ لە كاری سیاسی بۆ خزمەتی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هەڵدەینەوە.
گۆشەیەكی دیكە: دانا ئەحمەد مەجید ڕاشیگەیاند: ئەنجامی هەڵبژاردن هەر چۆنێک بێت ئێمە بەشداریی لە حكومەت ناكەین تاوەکو ئەو كاتەی كە زۆرینەی پەرلەمانی پێكدەهێنین، لە پێگەی ئۆپۆزسیۆنەوە شەڕی مەدەنییانەی خۆمان دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت