ڕێباز حەملان: چاوەڕوانین ئەمڕۆ بەغدا تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت بنێرێت
- بزنس
- 1 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت بنیرێت کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئابووری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق تەواوکاری پارەی مووچەی مانگی هەشت بنێرێت، ئەگەر پارەکە نەگات لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدات".
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕی 755 ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ مووچەی مانگی هەشت، لەکاتێکدا پێویستی بە 998 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچە، واتە 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نۆ ڕۆژ بەسەر ناردنی دوایین گوژمە بۆ مووچەی مانگی هەشت، هەر ئەمڕۆ و سبەی دەکات. لەگەڵ گەیشتی پارەکە ڕاستەوخۆ وەزارەتی داریی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە