ئاژانسی كۆیكای كۆری کۆمەڵگەیەکی هاوچەرخی پەروەردەیی لە دارەتوو دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 تشرینی دووەم

دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەی لەلایەن ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA)
ئاڤا نیوز
ئاژانسی كۆیكای كۆری، كارو پرۆژەكانی ساڵی داهاتووی لە هەرێمی كوردستان، تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرا دەكات؛ جگە لە ناردنی دەیان فەرمانبەری دیكە بۆ وڵاتی كۆریا لە بوارەكانی دیپلۆماسی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو، كارەكانی كۆمەڵگەی هاوچەرخی پەروەردەیی لە ناحیەی دارەتووش، دەستپێدەكات.
چیرۆكی سەرەكی: بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى کار و پرۆژە ئەنجامدراوەکانى ئەمساڵ و دانانى نەخشەڕێگایەک بۆ ساڵى داهاتوو، ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA) لەگەڵ کۆمەڵەی بەشداربووانی خولەکانی ڕاهێنانی کۆیکا لە کۆریا (KAAK)، كۆبوونەوەی كۆتایی ساڵ بۆ ساڵی ئەنجامدا، هەریەك لە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، و باڵیۆزی کۆماری کۆریای باشوور لە عێراق، و کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان، و سەرۆکی ئاژانسی کۆیکا لە هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆران و بەڕێوەبەرانی کەرتی حکومی و تایبەت، ئامادەیبوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا نورەددین، بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە ئاژانسی كۆیكا، تایبەت بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2026ـدا، كۆیكا لە جێبەجێکردنی پرۆژە و پرۆگرامەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لەوانەش؛ دەستپێکردنی بیناسازی کۆمەڵگەی ھاوچەرخی پەروەردەیی لە دارەتوو، و شاندكردنی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی كۆریا بەمەبەستی بەشداریكردن لە دوو خولی ڕاھێنان لە بوارەکانی دیپلۆماسی و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە ئاژانسی كۆیكا ڕاشیگەیاند، ئاژانسەكە لە داهاتووشدا كۆمەڵێك پرۆژە و كارو چالاكیی دیكە ڕادەگەیێنێت. هاوكات نیازی فراوانكردنی پەیوەندییە دوولایەنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای دووپاتكردەوە، لەپێناو هاوبەشیكردنی ئەو زانیاری و وانە بەسوودانەی لەڕێگەی بەرنامەكانی كۆیكاوە بەدەستدەهێنرێن.
باكگراوند: ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA) ئاژانسێکی حکومییە و لە ساڵی 2004ـەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی هاوکاری، پەرەپێدانی تەکنیکی، و بەرنامەی خێرخوازیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان. ئاژانسەکە لە سەرەتای کارکردنیان لە ساڵی 2004ـەوە تاوەکو ئێستا چەندین پرۆژەی ستراتیژییان جێبەجێ کردووە، جیا لەوەش؛ زیاتر لە هەزار و 500 فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان سوودیان لە خوولەکانی ڕاهێنانی کۆیکا لە وڵاتی کۆریا بینیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






