
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕزگارکردنی کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد ئێستا بۆ عێراق گەڕێنراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لەکۆی 6 هەزار و 417 هاونیشتیمانیی کوردی ئێزدی کە بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بۆ سەر شنگال و دەوروبەری ڕفێنران، تاوەکو ئێستا چارەنووسی نزیکەی 2 هەزار و 840 کەسیان نادیارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگریی عێراق بڵاوی کردەوە، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری لەسەر کچێکی ئێزدی کە لە چوارچێوەی هێرشی داعش بۆسەر شنگال لە ساڵی 2014 ڕفێنرابوو و لە وڵاتێکی هەرێمیدا بوو، هێزەکانیان ئەو کچەیان دۆزییەوە و ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە بۆ بەغدا گەڕێنرایەوە، ڕێكارەکانیش بۆ ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکارەکەی دەستیانپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کچە ناوی فەوزییە ئەمین سیدۆیە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەشی بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە هاوکاریی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕزگاربووانی ئێزدی بووە، دەزگای هەواڵگری جەختیش دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوە و ئاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئێزدی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت