مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 190ـی حیزبەکەی لە دهۆک لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ کۆبووەوە و باسی دامەزراندنی فەرمانبەرانی کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە لە ڕێژەی دامەزراندنی فەرمانبەران لە عێراق هەرێمی کوردستانیش پشکی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکی پارتی جەختی کردەوە "پارتی هەموو کاتێک خۆی کردووەتە قوربانی میللەتەکەی خۆی، ئەم هەڵبژاردنە مێژووییە و داواتان لێدەکەم بچن دەنگ بدەن".
لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت "ئێمە ناچاربووین مامۆستایان بە گرێبەست دابمەزرێنین، لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق دامەزراندنی ڕاگرتووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دامەزراندنی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵاش دەرکرد.
باکگراوند: پێشتر مەسرور بارزانی ڕایگەیاندبوو، وەکو حکومەت گفتوگۆی چڕیان لەگەڵ بەغدا دەستپێکردووە تاوەکو ڕێژەی دامەزراندن هاوشێوەی عێراق لەبەرچاوبگیرێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگەکانەوە دەرچوون و لەمێژە چاوەڕێی ئەوەن دابمەزرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک گرفتی قوتابییانی حەوت گوندی گوێڕ چارهسهر دهكات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە





