
دیمەنی چیای کۆڕەک
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای کۆڕەک دەکاتەوە کە پرۆژەکە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لەخۆدەگرێت و یەکەمین هۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لەسەر ئاستی عێراق لەسەر چیا بوونیادنرابێت.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەوڵەمەندە بە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاری، 35%ـی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن، ساڵانە ملیۆنان گەشتیار لە باوەش دەگرێت، ئەمڕۆش پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ بۆ حەوانەوەی گەشتیاران دەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هۆتێلی ڕادی سۆنبلو، یەکەمین هۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لەسەر ئاستی عێراق کە لەسەر چیا بێت و لە 81 ژوور پێکدێت، بە ستانداردێکی جیهانی دروستکراوە، سێ مەلەوانگە لەخۆ دەگرێت کە دووانیان لە ناوەوە و یەکێکیان لەدەرەوەیە، بازاڕ، هۆڵی لەشجوانی بۆ پیاوان و ئافرەتان، هۆڵی ئاهەنگ، هۆڵی کۆبوونەوە، هێڵپ سەنتەر و هۆڵی گەیمینگ لەخۆدەگرێت.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و نیو گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ڕێژەی مانەوەی گەشتیاران لە ناوچەکە بەهۆی زۆری شوێنی حەوانەوە زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





