مەلا مستەفا بارزانی: پارتی و سەرۆک بارزانی پارێزەری خاکی پیرۆزی کوردستانن
- کوردستان
- 11 تشرینی یەکەم

مەلا مستەفا بارزانی، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەیی و ناحکومییەکانی سۆران
ئاڤا نیوز
مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەیی و ناحکومییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوویەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی 11-10-2024، مەلا مستەفا بارزانی، لەگەڵ سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەیی و ناحکومییەکانی سۆران کۆبوویەوە و داوای لێکردن، "بۆ هەموو نەیارەکانی کوردستان بسەلمێنن تەنها پارتی و سەرۆک بارزانی پارێزەری خاکی پیرۆزی کوردستانن".
لەلایەکی دیکەوە: مەلا مستەفا بارزانی، لە گوتارێکدا، ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ئەو چینە گرنگەی کۆمەڵگە کرد لە ساتەوەختە مێژووییەکانی گەلەکەمان، بەتایبەتی لەڕووی هۆشیارکردنەوەی گەنج و لاوان و پاراستنیان لە ئیرهابی فکری کە دوژمن بەمەبەستەوە ئەم هێرشەی دەست پێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەلا مستەفا بارزانی، داوای لە ئامادەبووان کرد ئاگاداری ئەو پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییانە بن کە دەیانەوێت ڕاستییەکان بشێوێنن و ئاراستەی بیر و هزری گەنجانمان بەلاڕێدا ببەن، هاوکات ئاماژەی بەو لایەنانە کرد کە "دەستیان لەگەڵ دوژمن تێکەڵ کردووە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە بووە ببنە ڕێگر لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان، ئەگەر ئەوان نیو ئەوەندە هەوڵیان بۆ پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووایە، داهاتووی گەلەکەمان لە ئاستێکی زۆر باشتر دەبوو، بەڵام ئەوان ناتوانن ئەوە بکەن چونکە ڕابردووشیان هەر ئەوە بووە".
ئەمەش بزانە: مەلا مستەفا بارزانی داوای لە ئامادەبووان کرد "لە 20ـی ئوکتۆبەر بە گڕوتینەوە بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە لیستی 190ـی پارتی، بۆ هەموو نەیارەکانی کوردستان بسەلمێنن تەنها پارتی و سەرۆک بارزانی پارێزەری خاکی پیرۆزی کوردستانن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت