مامۆستا محەممەد کانی میرانی، وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی تەوێڵە
ئاڤا نیوز
مامۆستا محەممەد کانی میرانی، وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی تەوێڵە، بەهۆی فشاری کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تەوێڵە، ناچار دەکرێت واز لە وتارخوێندن بهێنێت.
لێدوانی فەڕمی: مامۆستا محەممەد کانی میرانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوو ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی، بە ناوی ئاسایش و کۆمیتەوە، داوایان لێکردم ئاراستەی وتارەکەم بگۆڕم، داواکارییەکەیان ئەوە بوو کە وتارەکە لە خزمەتی یەکێتیدا بێت و دژی لایەنە ئیسلامییەکان و لایەنەکانی دیکە بێت، بەڵام من ئەمەم ڕەتکردەوە و ڕووبەڕووی ئەم داواکارییە بوومەوە".
مامۆستا محەممەد باسی لەوەش کرد، بەناچاری وازهێنانی خۆی لە وتاربێژی مزگەوتی تەوێڵە پێشکەش بە ئەوقافی هەڵەبجە کردووە و وازهێنانەکەی پەسەند کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستا محمد ماوەی شەش مانگە لە مزگەوتی گەورەی تەوێڵە وتارخوێنە، وەک خۆی باسی دەکات ماوەیەک بوو فشاری لەسەر بوو و بیانوویان پێدەگرت، گومان دەکات بەهۆی باوکییەوە بێت، کە پارتییە و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





