لویس ساکۆ لە ریاز: سیاسەتی ئێستای عێراق دروستکردنی دووبەرەکییە لەنێوان پێکهاتەکان
- عێراق
- 2024-02-20

دیمەنێک لە پانێڵی: بوونیادنانی ئاشتی و فرەچەشنیی لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، نیگەرانی لە سیاسەتی ئێستای عێراق دەردەبڕێت و بە مەترسیدار وەسفی دەکات. هۆشداریش دەدات لەوەی دەبێتە هۆی دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکان.
چیرۆکی سەرەکی: کاردیناڵ لویس ساکۆ لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی (بوونیادنانی ئاشتی و فرەچەشنیی لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن) لە کۆڕبەندی سعوودیە بۆ ڕاگەیاندن لە ڕیاز قسەی کرد. لە کۆڕبەندەکەدا جگە لە بابەتە میدیاییەکان کە تەوەری سەرەکین، بوار بۆ گفتوگۆی بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیش دەڕەخسێنرێت.
لێدوانی فەرمی: لویس ساکۆ لەبارەی بارودۆخی کریستیانەکان لە عێراق گوتی: "ئێمە لە ململانێداین، پێکەوەژیان لە مەترسیدایە. سیاسەتی ئێستای عێراق نەک هەر لە بەرژەوەندیی پێکەوەژیاندا نییە، بەڵکو دووبەرەکی لەنێوان پێکهاتەکان دروست دەکات".
باکگراوند: پێکهاتەی کریستیان لە عێراق تا دێت کەم دەبێت و بەتایبەت دوای هێرشی داعش لە ساڵی 2014 سەدان هەزاریان کۆچیان کردووە، بەشێکیشیان پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.
بۆچی گرنگە: ئەو گلەییەی ئێستا کریستیانەکان لە عێراق هەیانە، لە هەرێمی کوردستان نیانە و بێ جیاوازی باوەشی بۆ سەرجەم پێکهاتەکان کردووەتەوە، بەتەواوی ئازادن و بووەتە شوێنی پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری وەستانی هەناردەی غاز ئێران بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری ترەمپ بۆ بڵاوەپێکردنی هێز ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا وێستگەیەکی ئەتۆمی لەسەر مانگ جێگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری وەستانی هەناردەی غاز ئێران بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی دەدرێتە ئەو عێراقییانەی بۆ شەڕ دەچنە پاڵ سوپای وڵاتانی دیکە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری نوێی زیقار هەڵبژێردرا





