هۆشداریی دەدرێتە ئەو عێراقییانەی بۆ شەڕ دەچنە پاڵ سوپای وڵاتانی دیکە
- عێراق
- 24 کانوونی یەکەم

دوو چەکداری عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی فیدڕاڵی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، یاسای سزادانی عێراقی، سزای زیندانیکردن بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی عێراق، پەیوەندی بە سوپای وڵاتێکی دیکەوە بکات.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ژمارەیەک هاووڵاتی عێراق کە بەشێکیان وەک خۆیان دەڵێن "هەڵخەڵەتێنراون"، بەڕێگای جیاواز و بەبێ ویستی خۆیان خراونەتە ناو سوپای ڕووسیا بۆ شەڕ دژی بە سوپای ئۆکرانیا، براونەتە هێڵی پێشەوەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و لیژنەی حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەسەربازیکردنی عێراقییەکان بۆ شەڕ لە ڕووسیا کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە چارەسەرکردنی دۆخی ئەو عێراقییانە کراوە کە لە شەڕی ئۆکرانیا تێوەگلاون.
فایەق زێدان لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، یاسای سزادانی عێراقی، سزای زیندانیکردنی بۆ هەر هاووڵاتییەکی عێراقی داناوە کە بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی عێراق، بەهەر شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتێکی دیکەوە بکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






