پارێزگاری نوێی زیقار هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
پارێزگاری نوێی زیقار هەڵبژێردرا

ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دا و دەستلەکارکێشانەوەی مورتەزا ئیبراهیمی، پارێزگاری زیقاری پەسەند کرد, هاوکات هەیسەم حەمدانیی وەکو پارێزگاری نوێ هەڵبژارد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار پێشتر بڵاوی کردەوە، دوای دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار ئەمڕۆ، هەر ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکە کە تایبەتە بە دەنگدان بە یەکێک لەو ناوانەی لەلایەن ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم کاندید کراون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار، ئەوانیش حەیدەر غەنی و موزەفەر زەیدی و هەیسەم حەمدانین.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە زۆرینەی دەنگ هەیسەم عەزیز حەمدانیی وەکو شوێنگرەوەی مورتەزا ئیبراهیمی هەڵبژارد.

 

ئەمەش بزانە: مورتەزا ئیبراهیمی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵی عێراق کاندید بوو لە پارێزگای زیقار و دەنگی پێویستی هێنا و بووە پەرلەمانتار و بۆیەش دەستبەرداری پۆستی پارێزگار بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ