د.کەمال کەرکووکی: لە 16ـی ئۆکتۆبەر یەکێتی کەرکووکی ڕادەستی عێراق کرد
- کوردستان
- 16 تشرینی یەکەم

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانی کاتژمێر 7:00 ـی ئاڤا بوو و کۆمەڵێک نهێنی لەسەر شازدەی ئۆکتۆبەر ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی لەمیانی گەشتیی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00 ـی ئاڤا ڕایگەیاند: "بەرەیەک لەناو یەکێتیدا خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەری ئەنجام دا، ئەوانیش سەرکردە دەسترۆیشتووەکانی حیزبەکە بوون، لە کۆی 50 ئەندامی سەرکردایەتی، 38 کەسیان لەسەر پیلانی ڕادەستکردنی کەرکووک بە عێراق هاوڕابوون، هاوکات پیلانی ئەوە دانرابوو هەر سەرکردەیەکی یەکێتی ناڕازی بێت، لەناوی ببەن".
زانیاریی زیاتر: د.کەمال کەرکووکی لە دیدارەکەی لەگەڵ ئاڤا وتیشی: "بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی لەگەڵ هێزێکی دەرەکی و حەشدی شەعبی، لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەسەر پیلانی ڕادەستکردنی کەرکووک بەو هێزانە کردبوو، ئەوە وایکرد شەش لیوای سەر بە هێزەکانی یەکێتی لە میحوەری کەرکووک بە تەواوی کشانەوە، کۆسرەت ڕەسووڵیش ئەو کاتە گوتی: لە پشتەوە لە هێزەکانمان دەدەن".
ئەمەش بزانە: بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی لە بەشێکی قسەکانیدا باسی کۆبوونەوەکەی دووکانی کرد کە لە ڕێککەوتی 2017/10/15 بەڕێوچوو و ئاماژەی بەوەدا: "خیانەت لەوە گەورەتر نییە لەگەڵ نەیار و هێزی دەرەکی ڕێکبکەویت بۆ ئەوەی کەرکووکی دڵی کوردستان ڕادەست بکەیت، پێش دانیشتنەکەی هێزە سیاسییەکان لە دووکان، یەکێتی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبی ڕێککەوتبوو لە چواری بەرەبەیان هێزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ چەمچەماڵ و سلێمانی، هاوکات مەلا بەختیار و کۆسرەت ڕەسووڵ و شێخ جەعفەر، لەو سەرکردانە بوون کە دژی ڕادەستکردنی کەرکووک بوون."
باکگراوند: بە چەند ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان، لە ڕێککەوتی 2017/10/16 بەهۆی ڕێککەوتنێکی نهێنی لەنێوان یەکێتی و عێراق، هێزەکانی یەکێتی لە کەرکووک کشانەوە و کەرکووکیان ڕادەستی سوپای عێراق کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت