
دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هاتووچۆی کۆڵبەران لە دەروازەی (تەمەرچین) دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگیراوە، بڕیار وایە ڕۆژی شهممهی داهاتوو هاتووچۆی کۆڵبەران بە میکانیزمێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە نزیکەی دوو هەزار کۆڵبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران کەلوپەل بۆ وڵاتەکەیان هاوردە دەکەن، ئەمەش قەرەباڵەغییەکی زۆری لە دەروازەکە دروست کردووە و کاریگەری هەبووە لەسەر باش بەڕێوەچوونی مامەڵەی گەشتیاران و بازرگانان، بۆیە کار بۆ سنووردارکردنی ڕێژەی هاتن و چوونی کۆڵبەران دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان حوسێن، وتەبێژى دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی هاتن و چوونی گەشتیاران و بازرگانان، ئێمە و دەروازەی تەمەرچین ویستی ئەوەمان هەبووە ڕێژەی هاتن و چوونی کۆڵبەران ڕێک بخەیەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێشتر گفتوگۆمان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هاتووچۆی کۆڵبەران، دەروازەی تەمەرچین ڕۆژی پێنج شەممە 20-11-2025 و ڕۆژی هەینی 21-11-2025 هاتووچۆی کۆڵبەرەکانی ڕاگرتووە، بڕیاروایە ڕۆژی شهممهی داهاتوو 22-11-2025 هاتووچۆی کۆڵبەران بە میکانیزمێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە، بەجۆرێک ڕۆژانە ڕێژەی هاتن و چوون لە دوو هەزار بۆ هەزار کۆڵبەر کەم بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ حکومەتی ئێران جۆرە کارتێکی بۆ ئەوانە دروستکردووە کە کاری کۆڵبەری بە فەرمی لە مەرزەکان دەکەن بەناوی "کارتی مەرزنشینان"، هەڵگرانی ئەم جۆرە کارتە دەتوانن بە فەرمی کۆڵ لە مەرزەوە بهێنن و بیبەن، ئەمەش زۆرجار وادەکات جەنجاڵی دروست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





