
وێنەی لیام پەین و بەردەم ئەو هۆتێلەی لێی کەوتووەتە خوارەوە لە شاری بۆینس ئایریس
ئاڤا نیوز
لیام پەین، گۆرانیبێژی تەمەن 31 ساڵی بەریتانی، لە ڕووداوێکی گوماناویدا و بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە باڵکۆنی هۆتێلێک لە پایتەختی ئەرجەنتین گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: لیام پەین، گۆرانیبێژی بەریتانی و ئەستێرەی پێشووی گرووپی وەن دایرێکشن، لە نهۆمی سێیەمی هۆتێلێک لە بۆینس ئایریسی پایتەختی ئەرجەنتین دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی ئەرجەنتین هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە، زانیاری زیاتری باس نەکردووە تەنیا ئەوەندە نەبێت کە دەستبەجێ گیانی لەدەست نەداوە، سەرەتا بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلبێرتۆ فیلیکس کرێسێنتی، سەرۆکی سیستەمی پزیشکی فریاگوزاری ئەرجەنتین ڕەتی کردەوە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بداتەوە سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی، ئایا لە نائاگایی کەوتووەتە خوارەوە، خۆی فڕێداوە، یان فڕێدراوەتەوە خوارەوە. ئەلبێرتۆ فیلیکس گوتی سەرەتا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین دواتر ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە





