یۆنامی لەبارەی هەڵبژاردن بۆ ئاڤا نیوز: هیچ شتێک نییە جێگەی نیگەرانی بێت
- کوردستان
- 2024-10-17

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی یونامی، گرافیک - بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) دەڵێت، چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، ئومێدەواریشە بەشداریی خەڵک لە ئاستێکی بەرزدا بێت.
وێنە گەورەكە: یەکشەممەی داهاتوو 20ی مانگ هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت، کۆمیسیۆن دڵنیایی داوە هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تەواو بوون.
لێدوانی فەرمی: سەمیر غەتاس، گوتەبێژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەرچەندە یونامی بەفەرمی بەشدار نییە لە پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەڵام وەک بەشێک لە کارەکانیان کە بریتین لە چاودێری بوارەکانی مافی مرۆڤ، چاودێریی گۆڕانکارییەکان دەکەن و پێیانوایە لەو هەڵبژاردنەدا هیچ شتێک نییە جێگەی نیگەرانی بێت.
بۆچی گرنگە: ئەرکی یۆنامی لە عێراق لەپاڵ هاوکاریکردنی حکومەت، پێشکەشکردنی ڕاوێژ و هاوکاریی هونەرییە بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، تا بتوانێت گەرەنتی بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی پاک و ئازادانە بکات و، دەرفەتی یەکسان و سوودبەخش و ئارام بۆ ئافرەتان دابین بکات، تا بتوانن بەشداری پرۆسەکە بکەن.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی دوور لە ساختەکاری، گوتەبێژی (یۆنامی) گوتی: "کۆمیسیۆن بڕیار و ڕێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەکردنی سکاڵا و هەر کێشەیەک کە گریمانە دەکرێت بێتەپێش، ئێمەش وەک یونامی بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی کۆمیسیۆن لە هەموو ڕووێکەوە".
لەلایەکی دیکە: گوتەبێژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ئومێدەوارە بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت، پێشبینیش دەکات ڕۆژی هەڵبژاردن نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
5 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






