لە بنکەی دەنگدان لە هەڵەبجە نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کراونەتە دەرەوە
- کوردستان
- 2024-10-18

ئەو بنکەی دەنگدانەی پارێزگای هەڵەبجە کە ڕۆژنامەنووسان و نوێنەری لایەن سیاسییەکان کرانە دەرەوە. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە بنکەی دەنگدانی پارێزگای هەڵەبجە، نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و میدیاكان دەركراون، بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە.
وێنە گەورەکە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 ڕێککەوتی 202410/18، بەبەشداری 215 هەزار دەنگدەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاڤا نیوز كەوتوون لە بنکەی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ڕۆژنامەنووسان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەکاتی ڕووماڵ و چاودێریکردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت كراونەتە دەرەوە.
ئەمەش بزانە: تائێستا هۆكاری دەركردنی ڕۆژنامەنووسان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان نەزانراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان كۆمسیۆن بە نوێنەری لایەنەكانی وتووە دەبێت بچنە دەرەوە.
زانیاری زیاتر: لە پارێزگای هەڵەبجە تەنها یەك بنكەی دەنگدان هەیە و لە بەشێك لە وێستگەكان پرۆسەی دەنگدان وەستاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
3 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە





