ڕێکخراوی پەیامنێران: لە دەنگدانی تایبەت زۆرترین پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەڵەبجە تۆمارکراوە
- کوردستان
- 2024-10-19

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 19 پێشێلکاریی تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە شاری هەڵەبجە بووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژى 18-10-2024، پرۆسەى دەنگدانی تایبەتى خولی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیارە سبەی یەکشەممە 20-10-2024 پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی ڕێکخراوەکەدا هاتووە، 19 پێشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراون کە 15 لەو پێشێلکاریانە لە سنووری هەڵەبجە بووە و پێشێلکاری دژ بە چەندین کەناڵی میدیای کراوە، هاوکات هەولێر سێ حاڵەت و لە دهۆکیش حاڵەتێک تۆمارکراوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوی پەیامنێران دەڵێت، لەسەرەتای چاودێریکردنی پرۆسەکە دەزگانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و لە چوارچێوەى ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی و بە شێوەیەکی پیشەییانە کارەکانیان ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
4 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە





