
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەخنە لەو كەس و لایەنە سیاسییانە دەگرێت كە زمانی زبر بەكاردەهێنن و دەڵێت، بەداخەوە ئەمڕۆش هەر بەردەوام بوون؛ ڕایشیدەگەیەنێت، هیچ لایەنێك بە كودەتا نەچووەتە سەر حوكم تا بە كودەتا بگۆڕدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 سەرلەبەیانی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری دوو ملیۆن و 801 هەزار و 672 کەس دەستیپێكرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەڵبژاردن ڕوویەكە لە ڕووەكانی دیموكراسییەت بەڵام هەمووی نییە، هەر وڵاتێك بەپێی سیستم و كۆمەڵگەی خۆی بەشێوەیەك جێبەجێی دەكات، سەركەوتنی دیموكراسییەت لەوەیە كە چەند و چۆن تێیگەیشتووین و كاری پێدەكەین."
لەلایەكی دیكەوە: میرانی سەبارەی دروشی لایەنەکان ئەوەی گوت، "هەندێك لایەن دەڵێن دەیگۆڕین، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن دەیگۆڕێت، كەسمان بە كودەتا نەهاتووین تا بە كودەتا بگۆڕێین، ئەم زمانە زبرە بزووتنەوەی سیاسیی كورد و كوردستان دوور دەخاتەوە لە ئەخلاق.
ئەوەش بزانە: بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بە وتەی ئەمڕۆی سەرکردە سیاسییەکان کرد و گوتی، " سەرجەم لایەنەكان لە حكومەت بین یان ئۆپۆزسیۆن، ئەگەر براش نەبین هاوبەشین، پێشبینیم دەكرد قسەكانی ئەمڕۆ بەرەو ئارامی بێت، بەڵام بەداخەوە دیسان وتیان كۆتاییان پێدەهێنین، تەنیا مردن كۆتایی بە بەندەی خوا دەهێنێت نەك بەندەیەكی دیكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نوێی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات




