کۆمیسیۆن: ڕێژەی گشتیی بەشداریکردن تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ گەیشتووەتە 31٪
- کوردستان
- 2024-10-20

گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردووە و ئاماری بەشداریکردنی لە سەرجەم بازنەکان ڕاگەیاند کە لە بازنەی هەولێر زۆرترینە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر دەستیپێکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی کۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە هەرچوار بازنەکەی هەڵبژاردن تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر: ڕێژەی بەشداریکردن 34٪
پارێزگای هەڵەبجە: ڕێژەی بەشداریکردن 33٪
پارێزگای دهۆک: ڕێژەی بەشداریکردن 31٪
پارێزگای سلێمانی: ڕێژەی بەشداریکردن 29٪
لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ساختەکاریکردن و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان دڵنیایی دا و گوتی: "بەهیچ شێویەک ئەوە ڕاست نییە کە دەگوترێت دەستکاری ئەنجامەکان دەکرێت".
ئەمەش بزانە: دەربارەی هەبوونی کێشە و گرفت لە پڕۆسەکە کۆمیسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هەندێک کێشە هەیە چارەسەرییان دەکەین"
ئەمەش بزانە: ڕێژەی گشتیی بەشداریکردن لە هەرچوار بازنەکە تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ 31٪ بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە





