
د. ئارام برادۆستی، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەڵێت: لە قەزای مێرگەسۆر گرفت بۆ دەنگدەران دروستبووە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر یان کارا نەکردنی کارتی دەنگدانیان.
لێدوانی فەرمی: د.ئارام نەجمەدین برادۆستی، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان میوانی ستۆدیۆی شیکردنەوەی ئاڤا بوو گوتی، لە قەزای مێرگەسۆر گرفتی تەکنیکی هەیە، نزیکەی نیوەی ئەوانەی لە بنکەکان ناویان هەیە کارتەکانیان نایخوێنێتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی بەشێکیان لەکاتی پێدانەوەیان کارتەکان کارا نەکراون، گرفتێکی دیکە بەتایبەت ئەوانەی بەتەمەنن، پەنجە مۆریان نایخوێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: د.ئارام نەجمەدین دەڵێت: جگە لەو گرفتە، بەگشتی پرۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوەچووە، تەنیا لە چەند وێستگەیەک ئامێر و کێبڵ گرفتی هەبووە چارەسەر کراوە، نیوەی هێندەی ئەو ئامێرەی ئێستا لە پرۆسەکە بەکاردێت ئامێر هەیە و بەردەستە وەک جێگرەوە، ئەوەی دیکە ڕەنگە بەشێکی پەیوەندی هەبێت بە کەم ئەزموونی کارمەندانی کۆمیسیۆنی عێراق.
ئەوەش بزانە: یەکێک لە ئامێرەکان لە ئیسپانیا دروستکراوە و یەکێکی دیکەیان لە کۆریای باشوور، کۆمپانیاکان لەبەر ناوبانگی خۆیان دەیانەوێت پرۆسەکە بێ کێشە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






