بەرپرسی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان: ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە بەغداوە ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 21 تشرینی یەکەم

دادوەر عامر حوسەینی، بەرپرسی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەرپرسی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیێنێت "تاوەکو ئێستا هیچ سەرپێچییەکی بەرچاومان لە ناو بنکەکانی دەنگدان بەدی نەکردووە" و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەنجامی بەرایی دەنگدان لە بەغداوە ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەكشەممە، 20-10-2024 هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بنكەكانی دەنگدان بەڕووی دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر کرانەوە.
لێدوانی فەرمی: دادوەر عامر حوسەینی، بەرپرسی ئیدارەی ھەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ سەرپێچییەکی بەرچاومان لە ناو بنکەکانی دەنگدان بەدی نەکردووە، ئێستا لە پرۆسەی وەرگرتنی سکاڵاداین سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دادوەر عامر حوسەینی ئەو میمۆرییانەی بۆ ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان تەرخانکراوە بە فڕۆکە دەگوازرێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەغداوە دەبێت و ئەنجامی کۆتاییش لە ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت